لەسەر هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵات، سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆردوومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە تووندیی سەرکۆنە دەکەین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “بۆردوومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە”.
ئاماژەبەوەشكراوە، ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە خەڵکی سیڤیلیش دەبنە قوربانیی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژییانە بهێنرێت.
س.س