چوؤرشەممە, 13 يون 2018 – 20:17 ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رنامه‌یه‌کى تواناسازیی بۆ خوێندکارانى بیانیی ڕاگه‌یاند.
له لێدوانێکدا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردوه: “له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی کوردسکۆله‌رشیپ و له ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی بۆ بایه‌خدان به‌زمان و ئه‌ده‌ب و که‌لتوری کوردی، وه‌زاره‌ته‌که‌مان (٢٠) سکۆله‌رشیپ بۆ خوازیارانی نێوده‌وڵه‌تی (جگه له نه‌ته‌وه‌ی کورد و هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق) بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی (به‌کالۆریۆس) له بواره‌کانی زمان و ئه‌ده‌ب و دیراساتی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) ڕاده‌گه‌یه‌نێت”.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه “وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌رکی کرێی خوێندنه‌که‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌که‌یان و ساڵی ئاماده‌کاری (فاونده‌یشن)، مانگانه بڕی (٦٠٠$) بۆ بژێوی ژیان، به‌پێی ستانداردی ژیان له هه‌رێمی کوردستان بۆ یه‌ک که‌س پێ ده‌درێت بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ، له‌گه‌ڵ دابینکردنی شوێنی مانه‌وه‌یان (به‌شی ناوخۆیی)”.
باس له‌وه‌ش کراوه: ” ساڵانه (١٠٠٠) دۆلار بۆ کاندید خه‌رج ده‌کرێ بۆ خه‌رجی سه‌فه‌ر، جگه له وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌مریکا و ئوستورالیا، که ساڵانه بڕی (١٥٠٠) دۆلاریان بۆ خه‌رجده‌کرێت وه‌ک خه‌رجی سه‌فه‌ر، هه‌روه‌ها دابینکردنی سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌کانی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی (ڤیزا) و (مانه‌وه) بۆ کاندید له هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها دابینکردنى ٥٠٠ دۆلار ساڵانه بۆ بیمه‌ى ته‌ندروستى”.
سه‌رفکردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ خوێندکارانى بیانیی له کاتێکدایه، که حکومه‌تى هه‌رێم به بیانووى قه‌یرانى دارایی، پاره‌یه‌کى زۆر له‌و خوێندکاره کوردانه وه‌رده‌گرێت که له به‌شى ناوخۆیی ده‌منێننه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندکارانه‌شى که له ٦٥ که‌متریان هێناوه ناچار کراون به پاره بخوێنن، ئه‌گینا له هیچ شوێنێک له هه‌رێمى کوردستان وه‌رناگیرێن و له خوێندن بێبه‌ش ده‌کرێن.
به‌هۆى ئه‌و سیستمه‌شه‌وه له ئێستادا هه‌زاران کچ و کوڕى هه‌رێمى کوردستان دواى ته‌واوکردنى شه‌شى ئاماده‌یی، له هیچ شوێنێک وه‌رنه‌گیراون و له خوێندن بێ به‌ش بوون دواى ١٢ ساڵ هه‌وڵدان.
هه‌روه‌ها چه‌ندین خوێندکاریش به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه وازیان له خوێندن هێناوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم هیچ هاوکارییه‌کیان ناکات.
ک.ک