هەینی, 30 مار 2018 – 10:10
ڕۆژنیوز – هاوکار مسته‌فا
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوا-ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی شاره‌زوور باس له پرۆژه‌یه‌ک ده‌کات بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى، که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌کانی ساڵی ڕابردووه زیانیان به‌رکه‌وتووه و تا ئێستا حکومه‌ت قه‌ره‌بووی نه‌کردوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوا پرۆژه‌یه‌کی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردووه، که تیایدا داوا له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات ئه‌گه‌ر پاره نییه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوان، ئه‌وا ده‌توانێت له‌و بڕه پاره‌یه خۆشببێت که وه‌ک پێشینه‌ی خانووبه‌ره به‌هاوڵاتیانی داوه و ئێستا خانووه‌کانیان زیانیان به‌رکه‌وتووه.
کامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوا-ی سه‌ربه شارۆچکه‌ی شاره‌زوور به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له کاتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێکی سروشتی‌دا حکومه‌ت به‌رپرسیاری یاسایی و ئه‌خلاقی له‌سه‌ر شانه که قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان بکاته‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌کانی ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا یه‌ک هاوڵاتی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: به گوێره‌ی به‌دواداچوون و پشکنینه‌کانمان ته‌نها له سنوری ئێمه‌دا به بڕی دوو ملیۆن دۆلار زیان به‌ر بینا و خانووی هاوڵاتیان که‌وتووه، بۆیه ئێمه پرۆژه‌یه‌کمان ئاماده کردووه که ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له قه‌یرانی دارایدایه و بڕی پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان، ئه‌وا ده‌توانێت به بڕیارێک له‌و بڕه پارانه خۆشببێت، که وه‌ک پێشینه‌ی خانووبه‌ره به هاوڵاتیانی داوه و ئێستا خانووه‌کانیان زیانیان به‌رکه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوا ئه‌وه‌شی وت: له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک گفتوگۆم کردووه ئه‌وانیش پرۆژه‌که‌یان زۆر به‌لاوه گونجاو بووه، بۆیه له‌ڕێگه‌ی قایمقامیه‌ت و پارێزگاری سلێمانییه‌وه پرۆژه‌که‌مان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردووه و چاوه‌ڕێده‌که‌ین له ده‌رفه‌تێکی گونجاو‌دا بخرێته به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانه‌وه.
ک.ک