حکومەتی هەرێم: دەرەنجامە نەرێنییەکانی باکوری سوریا تەنیا لەسنوری ئەو وڵاتە نامێنێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاڵۆزتربوونی دۆخی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەرەنجامە نەرێنییەکانی تەنیا لەسنوری ئەو وڵاتە نامێنێتەوە و پێویستە کێشەکان بە ڕێگای گفتوگۆو ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوەو لە ڕاگەیەندراوێکیدا، دەستنیشانی کردووە"دەرەنجامە نەرێنییەکانی ئاڵۆزتربوونی دۆخی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا تەنیا لەسنوری سوریادا نامێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران خەڵک و زۆریشیان پەنا بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنن".

ئاماژە بەوەشکراوە" پێویستە کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆو ئاشتیانە چارەسەر بکرێن و بڕیاری تاکلایەنەی سەربازی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی ناوچەکەدا نییە".

ب.ش