بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال دەڵێت: بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدیی پیلانەکانی سەر شەنگالی ڕاوەستاندووە و ئاشکراشیدەکات کە بە گەڕانەوەی خەڵک بۆ شەنگال ئارامی زۆرتر بووە.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بە دواوە و لەکاتی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لە سەر شەنگال ، شەنگال لە دۆخێکی هەستیاردایە وفشار دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکخراوە کانی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی شنگال خۆیان هەڵبوەشێننەوە وبۆ ئەوەشتا ١ی نیسان مۆڵەتدرابووە خەڵکی شەنگال و هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی دەکرا، بەڵام زیاتر لە ٦مانگە خەڵکی شەنگال لە بەرخۆدانێکی مێژووییدان و رێگە بە جێبەجێ کردنی پیلانەکانی سەر شەنگال نادەن.
لەو بارەیەوە فارس حەربۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال قسەی بۆ چرا تیڤی کرد .
لەمیانەی قسەکانیدا حەربۆ، ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگالی لە ٢٥ی ئاداردا بە بیر هێنایەوە کە گەل و هەموو ڕێکخراوەکانی خۆپاراستن، بەڕێوەبەریی و خزمەتگوزارییەکان هەر هەموو بڕیاری بەرخۆدان-یان داوە و وتی، “ئەم ڕاگەیەنراوە بووە هۆی ئەوەی کە هەر کەسێک بکەوێتە چالاکی و بەرخۆدان بکات، بێگوومان ئێزدییەکانی دەرەوەی وڵاتیش بەئەرکی خۆیان هەستان” دەستنیشانیشیکرد لە ئەنجامی بەرخۆدان لە شەنگال، لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات پیلانەکانی سەر شەنگال ڕاوەستاوە.
لە درێژەی قسەکانیدا فارس حەربۆ وتی: “لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بەم لاوە دوای ڕێکەوتنی بەغداد و هەولێر، شەنگال کەوتە قۆناغێکی نوێوە، دەسەڵاتی عێراق دیاری کردبوو کە ڕۆژی ١ی نیسان دەبێتە ڕەنگی هێزی پاراستنی ئێزدیخان، ئەو هێزانەی کە شەنگال و خەڵکی ئێزدیی-یان ڕزگار کرد، دەبێت ڕەنگی ئەوان نەمێنێت، هەربۆیە ئەنجامی دانووستاندن، بە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی ئێمەیە، لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی شەنگالە کە دۆخەکە وەستاوە.”
فارس دەستنیشانیکرد کە دۆخی ئێستای شەنگال، دۆخی خەڵکی شەنگال لە ئێستادا زۆر باشە و وتی: “ئیتر ڕۆژانە بنەماڵەکان دەگەڕێنەوە، لەماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٥٥ بنەماڵە گەڕاونەتەوە و ئەمەش نیشانەی ئارامی شەنگالە، کردنەوە و نوێژەنکردنەوەی ماڵەکان لە سەنتەری شەنگال و گوندەکان زۆرتر بووە. لەم ماوەیەی دواییدا لە بەرێوەبەری عێراق و بە تایبەتی لە ئاستی هەرە بەرزی سوپای عێراق سەردانی شەنگالیان کرد. بەرێوەبەرانی عێراق بۆ تیڤی عەرەبی وجیهانییەکان ڕاگەیەنراویاندا و وتیان کە شەنگال ئارامە، وەک سوپا و حکومەت ئامادەن کە پاراستنی خەڵک بکەن. ئێمەش وەک بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال پشتگیری ئەم ڕاگەیەنراوە دەکەین کە شەنگال ئارامە. وەک بەڕێوەبەری خۆسەر دەڵێین: هەرکەسێک کە دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ شەنگال ئێمەش بە پێی دەرفەت هاوکارییان دەکەین.
فارس حەربۆ ئەوەشی وت: کە لەم ماوەی دواییەدا بەغداد لەگەڵ زۆر لایەندا دانیشتنی کردبوو و وتی: “دانیشتنەکان بەتایبەتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بووە، دانیشتنەکان جێگەی ڕێز بوون. زۆربەیان پشتگیری ڕاگەیەنراوەکەی گەلیان کردبوو.”
لە کۆتایی قسەکانیدا فارس حەربۆ وتی: “شەنگال ئارامە، ئێمە داوا لە هەر کەسێک دەکەین کە بێت بۆ شەنگال و ببینێت کە چی ڕوودەدات، بۆچی ئەوەندە فشار لە گەلی ئێزدیی دەکرێت، با بێت و تێڕوانینی خۆی لەسەر هەرێمەکە بگۆرێت.”
ک.س