حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کران

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم تووشبوونی حەوت کلەسی دیەکی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکموەتی هەرێمی کوردستان، کە کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تووشبووەکان پێکهاتوون لە ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن (١٥) و (٩) ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن ، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (٥٣) و (٤٢) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھاولێرن.

کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە (٤٣١) توشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا  (٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشکیی دان.

 

ش.ف