پێنجشەممە, 30 أغس 2018 – 14:34 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ماوەی حەوت ساڵ و ٣٤ ڕۆژە نەیانتوانیوە سەردانی بریگرتەکەیان بکەن، ئەمڕۆ جارێکی دیکە داواکاریی خۆیان پێشکەشی داوکاری گشتیی دادگای کۆماریی بورسا کرد.
جەنگیز یورەکلی، مەزڵوم دینچ و فواد چۆشاچاک، پارێزەرانی رێبەری پەکەکە جارێکی دیکە چوونە بورسا و داوایان کرد سەردانی ئیمرالی بکەن.
جێگای ئاماژەیە، کە لە ڕۆژی ٢٧ی تەموزی ساڵی ٢٠١١ وە بۆ ئێستا ڕێگا نەدراوە بە پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمرالی بکەن.
س.ح