ئەو دوو گەنجەی برادۆست، کە دوای شەش ڕۆژ لە ڕفاندنیان لەلایەن سوپای تورکەوە، ئازاد کران، هەمان ڕۆژ لەلایەن پەدەکەوە دەستگیر کرانەوە و ماوەی حەوت ڕۆژە زیندانیكراون و سەرەڕای هەوڵەكان بۆ ئازادكردنیان، بەڵام پەدەكە ئامادەنییە ئازادیان بكات.
ڕۆژی ٣١-١٢-٢٠٢١، سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بەپارێزگای هەولێر، دوو گەنجی بە ناوەکانی ‘ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا ڕفاند و دوای فشارێکی زۆر کە لەڕێگای میدیاوە دروستکرا، ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە ئازاد کران و لەڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە.
ئەو دوو گەنجە، هەر ئەو ڕۆژەی کە گەیشتنەوە ناوچەکەی خۆیان، لەلایەن سوپای بارزانەوە دەستگیرکران و ڕادەستی ئاسایشی مێرگەسۆر کران.
ماوەی حەوت ڕۆژە پەدەكە ئەو دوو گەنجەی زیندانیی كردووە، کەسوکاریان لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
‘ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا’، دوو گەنجی ئاژەڵدارن و لە گوندەکەی خۆیان شوانیی دەکەن، بە بێ هیچ هۆکارێکیش لەلایەن سوپای تورکەوە ڕفێندرابوون.
س.س