چوؤرشەممە, 1 أبر 2020 – 16:57 ڕۆژنیوز- كەركوك
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی نازمیەی نێوان شارەدێی دوبز و شارۆچكەی حەویجە لە سنووری پارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێندراو بە كاروانی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵییدا تەقییەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی ویستویانە بچنە شارۆچكەی حەویجە، بەڵام لەڕێگادا بۆمبێکی چێندراو بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و چوار پۆلیسی تریش بریندار بوون.
وتیشی:”بەشێك لە بریندارەكان پۆلیسی بەشی ئەندازیاریی بوون، كە تایبەتن بە هەڵگرتنەوەی مین”.
ش.ف