خانه‌واده‌ی زیندانییان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمرالی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانیی دیكه‌ی ئیمرالی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانییکردن، داواكارییان پێشكه‌ش كرد.


ئەمڕۆ، خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و سێ زیندانیی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی پیتی «ف»ی ئاسایشی باڵای ئیمرالی، داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی سه‌ردانی ئیمرالی.

محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵوم دینچ وەکیلی ئۆجالان داواكارییه‌كه‌یان بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد، هاوكات پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم، ئه‌مین كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار و سه‌بیحه‌ ئاسڵان خوشكی وه‌یسی ئاكتاش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له‌ هه‌مان شوێن داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش له‌ ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ و هامیلی یڵدرم له‌ ١٥ی ته‌موزی ٢٠١٥ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا بۆ زیندانی ئیمرالی گوازرانه‌وه‌، كه‌سوكاری ئه‌و ٣ زیندانییه‌ دوایین جار له‌ ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ سه‌ردانی ئیمرالییان كرد و دیداریان ئه‌نجام دا.

ش.ف