هەینی, 15 ماي 2020 – 21:51 ڕۆژنیوز – خانەقین
ئەو چالاکوانەی دەستگیرکراوە ناوی سالم داودە، خەڵکی خانەقینە و ھەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانیە، چەند شەوێک لەمەوپێش لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕەخنەی لە دەسەڵاتداران و نوێنەرانی خانەقین لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هێزە ئەمنییەکان گرتبوو، نووسیبوی هەمووتان فاشلن، لەسەر ئەو نووسینە لەلایەن پۆلیسی خانەقینەوە دەستگیرکراوە.
بەپێی بەدواداچونی ڕۆژنیوز ئەو چالاکوانە لە ئێستادا لەبنکەی پۆلیسی خانەقین دەستبەسەرە.
د.ع