خانەقین، داعش ھێرشی کردەسەر گوندێک

ژمارەیەک چەتەی داعش ھێرشیان کردەسەر گوندی مەحمود عەزیز سەربە خانەقین و لە ئەنجامدا، ھاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندەکە بریندار بوو.


شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەتەی داعش ھێرشیان کردەسەر گوندی مەحمود عەزیز لە خۆرئاوای شارۆچکەی خانەقین.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە ڕۆژنیوزی وت: شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠ ژمارەیەک تیرۆرستی داعش ھێرشیان ئەنجامداوە لە گوندی مەحمود عەزیز و لە ئەنجامدا ھاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندەکە بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بریندارەکە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی بەعقوبە لە ناوەندی پارێزگای دیالە.

لە ماوەی سێ شەوی ڕابردوودا، ئەوە جاری دووەمە چەتەکانی داعش ھێرش ئەنجام بدەن بۆ سەر گوندەکانی خۆرئاوای خانەقین.

 

ک.ک