خانەقین، چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندێک

چەتەکانی داعش هێڕشیان کردووەتە سەر گوندێکی سنوری شارەدێی گۆڵاڵە و شەڕ لە نێوان ئەوان خەڵکی گوندەکە و سوپای عێراق بەردەوامە و بریندار هەیە.


ئەمشەو، لە گوندی ئوم حونتەی سەر بەشارەدێی گوڵاڵەی سەڕ بە شارۆچکەی خانەقین لە سنوری پارێزگای دیالە، شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و بەردەوامە.

شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەر ئاسایشی شارەدێی کۆکسی سەر بە شارۆچکەی کفری، کە لە سنووری گوندەکەوە نزیکن، دەربارەی ڕووداوەکە بە ڕۆژنیوزی وت: سەرەتا چەتەکانی داعش بەچەکی قەناس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئوم حونتە، دانیشتوانی گوندەکە وەڵامی چەتەکانیان داوەتەوە.

وتیشی: هێزێکی سوپای عێراق، کە لە سنووری گوندەکەن چونەتە پاڵپشتی دانیشتوانی گوندەکە و دژی چەتەکان وەستاونەتەوە، سەربازێکیان بریندارە، ئاڵۆزییەکان بەردەوامن.

ئەم هێرشەی داعش له کاتێکدایە، شەوی ڕابردووش داعش به هەمان شێوە بە قەناس و هاوەن هێرشی کردە سەرگوندەکە و دەغڵ و دانی جوتیارانیشیان سووتاند.

س.ح