خانەوادەی ئۆجالان بۆ ئەوەی بچنە ئیمرالی سەردانی داواکاریی گشتیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و سێ زیندانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، بۆ ئەوەی لە ئیمرالی چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی شاری بۆرسایان کرد و داواکاریی دیداریان پێشکەشکرد.


ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەکەیان، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد.

هەروەها خانەوادەی زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسەڵ ئاکتاش، لە ڕێگەی پاریزەرەکانیانەوە داوای بینیی زیندانیکراوانیان کرد.

س.ح