خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی دیکە داواکاریان بۆ دیدار پێشکەشکرد

خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی دیکەی ئیمرالی، بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن و چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد و داواکارییان پێشکەش کرد.


ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵا ئوجالان ڕێبەری پەکەکە و مەزڵم دینچ پارێزەری ئوجالان، بۆ ئەوەی سەردانی دورگەی ئیمرالی بکەن و لەگەل ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، لە ڕێگای پارێزەرانەوە داواکاریان پێشکێشی داواکاری گشتیی بورسا کرد.

لە هەمان کاتدا هەر یەک لە ئەمین کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و پۆڵات یڵدرمی برای حامیلی یڵدرم و ئەیلەم چەتین و مەڵیحە چەتینی خزمانی ڤەیسی ئاکتاش، بە هەمان شێوە بۆ ئەوەی بچن بۆ دورگەی ئیمرالی و سەردانی گیراوەکانیان بکەن، لە ڕێگای پارێزەرانەوە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی کرد.

دوایین جار کە کەسوکاری گیراوان لە ئیمرالی چاوپێکەوتنیان لەگەڵیاندا ئەنجام دابوو، ٥ی مانگی ٦ و ١٢ی مانگی هەشتی ئەمساڵ بوو، لەو ڕۆژەوە هەموو سەردانێکیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ چاوپێکەوتن، رەتکراوەتەوە.

س.ح