خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەدێرینەكانی گەرمیان دژی داگیركاری هاتنە دەنگ

پێشمەرگە دێرینەكان و خانەوادەی شەهیدان، لە گەرمیان داواكارن سەرجەمتوێژەكانی گەلی كوردپێکەوە دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بوەستنەوەوڕێگری لەبەدیهاتنی ئامانجەكانی داگیركەران بكەن، باوکی شەهیدێکیش دەڵێت: پێویستە گیانفیدایانە دژی ئامانجە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بوەستینەوە و ڕێگایان لێبگرین.


هێرش و داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك، بۆ سەر خاكی باشوری كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت، ڕۆژانەبۆردومانی گوند و چیاكانی كوردستان بۆمباران دەکات و لەشكركێشییەکانیشی بۆناو خاكی كوردستان بەردەوامە، پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و عێراقیش بێ‌ هەڵوێستن لەبەرامبەر لەشكركێشەییەكانی سوپای تورك، پێشمەرگە دێریینەكان و خانەوادەی شەهیدان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەڕێگەی ڕۆژنیوزەوە داوادەكەن توێژە جیاجیاكانی كوردستان هەڵوێست وەربگرن.

ڕەشید پاڵەوان، باوكی شەهید هارون، پێیوایە دەوڵەتی داگیركەری تورك تەنها دووژمنی پەكەكە و گەریلا نییە، بەڵكو دوژمنی تەواوی گەلی كوردە و ئەم دووژمنایەتییەش مێژوویەكی كۆنی هەیە، ئەوان مێژوویان ڕەشە بەداگیركاریی و ئامانجیشیان داگیركردنی تەواوی كوردستانە، بۆیە پێویستە ئەم داگیركارییە قبوڵ نەكەین و هەموو گەل بە گەنج و پیرەوە هەستینە سەرپێ و گیانفیدایانە دژی ئامانجە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بوەستینەوە و ڕێگایان لێبگرین.

ڕەشید پاڵەوان وتیشی:"ئەگەریەكگرتووبین و دژایەتییەكتری نەكەین دوژمنیش ناتوانێت زاڵ بێت بەسەرماندا، ئامادەم دژ بەم داگیركارییە چەك هەڵبگرم چونكە دەوڵەتی تورك دوژمنە و هاتووە خاكمان داگیربكات".

محەمەد حاجی وەلی، وەک پێشمەرگەیەکی دێرین، بۆچوونی لەبارەی داگیرکارییەکانەوە خستەڕوو وتی:"مەترسی گەورە لەسەر گەلی كورد هەیە، داوا لە هەموو سیاسەتمەدارانی كورد و هێزە كوردییەكان و ئەوانەی ئەم خاكەیان خۆشدەوێت دەكەم،ڕێگری لەم داگیركارییە بكەن، دەوڵەتی تورك گەورەترین دوژمنی گەلی ئێمەیە ئەگەر ئەم داگیركارییەی بۆ بچێتە سەر خاك و نیشتمانمان لەدەستدەدەین".

ک.س