پارێزەر و خانەوادەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکی دیکەیان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان پێشکەشی دادگای کۆماریی بۆرسای تورکیا کرد.
ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و مەزڵوم دینچ، پارێزەری ڕێبەر ئۆجالان داواکارییەکی دیکەیان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان پێشکەشکرد.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان تەنها پێنج جار توانیویانە چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان بکەوێت، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تائێستاش سەرجەم داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالیی لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە وەڵام نەدراونەتەوە.
ب.ل