یەكشەممە, 31 ماي 2020 – 14:17 ڕۆژنیوز ـ خورماتوو
به‌یانی ئه‌مڕۆ، دووكانداره‌كانی بازاڕی حه‌سه‌ن قه‌وان، له شارۆچكه‌ی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له‌به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی شارۆچكه‌كه و بنكه‌ی پۆلیسی كۆماری گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
سیروان ساڵح، یه‌كێك له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه، به ڕۆژنیوزی وت: ماوەیەکە به بڕیاری پۆلیسی كۆماری، دووكانه‌كانی حه‌سه‌ن قه‌وان، كه به دووكانی بازاڕی كورد ناسراوه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخراوه و ڕێگا به‌كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانمان ناده‌ن، به‌ڵام دووكانی بازاڕی گه‌وره‌ی توركمانه‌كان، كراوه‌ته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه و دانه‌خراون، ئێمه خه‌ڵكی وامان هه‌یه ٣ مانگه ١٦ ڕۆژ دووكانه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
وتیشی: سه‌ره‌تا چووینه به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی كۆماری و پێیان ڕاگه‌یاندین بچنه به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی شارۆچكه‌كه، زیاتر له ٣٠ خوله‌ك وه‌ستاین بۆ ئه‌وه‌ی قائیمقام بێت بە ده‌ممانه‌وه، به‌ڵام قائیمقام به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌رچوو و ئێمه‌ش بڵاوه‌مانكرد و كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر نه‌بوو.
ک.س