کەمێک پێش ئێستا خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و بریندار بوو.
درەنگانی ئەمشەو محەمەد زەکی چەلەبی، خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز، کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لە شەقامی بەختیاری درایە بەر دەستڕێژی گولە، بە سەختی بریندارکرا.
پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند چەلەبی لەبەردەم ڕێستۆرانتەکەی لە شەقامی بەختیاری تەقەی لێکراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لە هۆڵی نەشتەرگەریدایە.
پەیامنێری ڕۆژنیوز ئەوەشی وت دوو کەس کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە بە دەمانچە تەقەیان لێکردووە چواری فیشەکی ئاڕاستە دەکەن، بەڵام یەکێک لە فیشەکەکان بەری دەکەوێت، کە ئەو فیشەکەش بەر سکی کەوتووە.
لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئاشکرای کرد، بە هۆی خوێنبەربوونەوە لە هۆڵی نەشتەرگەریدایە و خەڵکێکی زۆر لە خێزان و هاوڕێ و خەڵکانی چالاکوان لەبەردەم نەخۆشخانە کۆبونەتەوە.
ها-غ