پێنجشەممە, 29 مار 2018 – 11:53
ڕۆژنیوز ـ شه‌نگال
هاوڵاتیانى ئێزدى له شاره‌دێى سنونێ سه‌ربه شه‌نگال خۆپیشاندانیان دژى هه‌ڕه‌شه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌نجامدا و داوایان له عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرد، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
له شاره‌دێى سنونێ سه‌ربه شه‌نگال سه‌دان هاوڵاتى دژى هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕخوازییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک خۆپیشاندانیان ڕێکخست.
خۆپیشاندانى ئێزدییه‌کان له‌ناو سنونێ ده‌ستیپێکرد و هه‌تا به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سنونێ به‌رده‌وام بوو، خۆپیشانده‌ران دروشمه‌کانى “نا بۆ داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر شه‌نگال، نا بۆ بێده‌نگیى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى”یان ده‌وته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌که‌دا حه‌سه‌ن حاجى، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتى له‌و شه‌نگال قسه‌ى کرد و وتى: ئێمه داوا له حکومه‌تى عێراق و وڵاتانى جیهان ده‌که‌ین که به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر شه‌نگال هه‌ڵوێستان هه‌بێت.
باسى له‌وه‌ش کرد: ده‌بێت ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌وه باش بزانێت، که خه‌ڵکى ئێزدیی گه‌یشتونه‌ته ئاستێکى وا، که ده‌توانن خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
حه‌سه‌ن حاجى ئه‌وه‌شى وت: ئێمه سوپاسى گه‌ریلاکانى په‌که‌که ده‌که‌ین و هیچ کات هه‌وڵه‌کانى ئه‌وان بۆ پاراستنى ئێزدییه‌کان له‌بیرناکه‌ین.
هه‌روه‌ها خوه‌دێداد چۆکێ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناوچه‌ى سنونێ قسه‌ى کرد و وتى: چى له ده‌ستى ئێمه بێت بۆ گه‌لى خۆمان ده‌یکه‌ین، ئێمه ده‌نگى خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى و ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ.
باسى له‌وه‌ش کرد: پێشتر هێزى تر لێره بوون، به‌ڵام ئێمه‌یان له‌ناو ده‌ستى داعش به‌جێهێشت، له‌به‌رئه‌وه نامانه‌وێت هیچ هێزێک بێته ئێره، ئێمه خۆمان خۆمان ده‌پارێزین و هێزى پاراستنى ئێمه یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال-یه‌به‌شه و یه‌کینه‌کانى ژنانى شه‌نگال ـ یه‌ژه‌شه-ن.
ک.ک