دۆخی شارۆچکەی خورماتوو، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠١٧ەوە لەناو ئاڵۆزیی و بەردەم هەڕەشەی نوێی تەعریبدایە، هێشتا دۆخەکەی ئاسایی نەبووەتەوە، په‌یوه‌ندی نێوان لایەنە كوردییەکان و پێکهاتەکانی دیکەش ئاڵۆزە، هەریەک لە بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی شیوعیش، باس لەوەدەکەن کە ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه، پیلانگێڕییه و دەستی تورکیا و ئێرانی تێدایە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش لە ئاست کێشەکە بە کەمتەرخەم دەزانن.
شارۆچكه‌ی خورماتوو، لە ڕووی ئیدارییەوە سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینە، ده‌كه‌وێته باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سـەڵاحەدیـن و نزیکەی (٥٥) کیلۆمەتر، له‌ناوه‌ندی پارێزگاكه‌وه دووره و له ساڵی ١٩٥٢ بووه‌ته شارۆچكه و سێ شاره‌دێی له‌سه‌ره، كه بریتین له: ئامرلی و سلێمان به‌گ و كۆكس، دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌بن و له هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان پێكدێت.
لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠١٧ەوە دەسەڵاتی کورد لەو شارۆچکەیە لاواز بووە و شارۆچکەکە هاوشێوەی سەردەمی بەعس لە ئێستادا لە بەردەم هەڕەشەی تەعریبدایە، هەریەک لە بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی شیوعی کوردستان لە شارۆچکەکە لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
بورهانه‌دین محه‌مه‌د، باژێڕه‌وانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە خورماتوو، له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی و سیاسی شارۆچكه‌كه، به ڕۆژنیوزی وت: دۆخی ئه‌منی شارۆچكه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام دانیشتوانی كورد، هێشتا ته‌واو دڵنیا نه‌بونه‌ته‌وه، ئه‌و دۆخه ئارامه‌ی هه‌یه، به‌بۆنه‌ی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایه، خه‌ڵك زیانی پێگه‌یشتووه چ ماددی یا گیانی، به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد بێده‌نگ و كه‌م ته‌رخه‌مبوون تا ئێستا، بۆیه خه‌ڵك ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م هێزه بڕوات و جارێكی دیکە شارۆچكه‌كه ببێته ناوەندی ململانێ و شه‌ڕ و پێكدادان هاوشێوه‌ی پێش ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر.
وتیشی: په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه توركمانییه‌كان و لایه‌نه كوردییه‌كانی شارۆچكه‌كه زۆر خراپه و هیچ گفتوگۆ و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك نیه له نێوانمان، ئه‌وان ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشن، ئه‌و دژایه‌تیه‌ی كوردیش کە ده‌كرێت، ده‌ستی ئێران و توركیای له‌پشته‌وه‌یه، چونكه حیزبه توركمانییه‌كانی خورماتوو، دابه‌شبوون به‌سه‌ر توركیا و ئێران‌دا و سیاسه‌تی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن .
هاوکات هێمن نوری، به‌رپرسی كۆمێته‌ی خورماتووی حزبی شیوعی كوردستان، وتی: پرۆسه‌ی ته‌عریب، پرۆسه‌یه‌كه له‌كاتی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسه‌وه دژی كورد ده‌ستیپێكردووه و سه‌ره‌ڕای گۆڕینی ڕژێمه‌كان له عێراق، ئه‌و پلانانه دژ به نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاركراو، كه پێی ده‌ڵێن كورد به‌رده‌وامی هه‌یه، له سنووری ناوچه‌جێناكۆكه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت وهه‌ر جاره‌و به شێوازێك جێبه‌جێده‌كرێت.
وتیشی: له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی ٢٠٠٣، هه‌ر حكومه‌تێك ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست نه‌یویستوه كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ده‌بینین كێشه‌كان ناوبه‌ناو سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ده‌بینین ده‌غڵودانی جوتیاران ده‌سوتێنرێت، له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا، خانوو و ماڵی هاوڵاتیانی كورد ده‌ته‌قێنرێته‌وه و ده‌سوتێنرێت، هه‌موو ئه‌مانه به به‌رنامه وپیلان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له ناوچه‌كه نه‌مێنێت و چۆڵی بكات، كه سه‌دان ساڵه بوونی هه‌یه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بێن ده‌ست بۆ برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان درێژ بكه‌ن، دێن ده‌ست بۆ ڕاماڵینی كورد درێژ ده‌كه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی، حزبی شیوعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ده‌كرێت له ناوچه‌جێناكۆكه‌كان، پیلانگێڕییه و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی له‌پشتی ئه‌و كاره‌یه و له به‌غداوه دژایه‌تی كورد ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست نیاز پاكی پیشان نه‌داوه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد، ئه‌و پلانگێڕی و به‌رنامه‌یه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد هه‌یه‌تی، هه‌مان به‌رنامه و پلانگێڕی توركیا، سوریا و ئێرانه، به‌ڵام به‌شێوازێكی دیکە، ده‌كرێت به‌یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانیه‌كان، ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی ته‌عریب و ئه‌وكێشانه ببینه‌وه كه دێنه پێشمان له‌م ناوچانه.
وتیشی: كورد ئه‌گه‌ر خاكه‌كه‌ی داگیر بكرێت بوونی لێره نامێنێ و له ئێستادا كورد له‌م ناوچانه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه وه‌ك عه‌ره‌ب دێته جێگاكه‌ی، گرنگه لایه‌نه سیاسیه‌كان كورد له به‌غدا، ئه‌وانه‌ی باڵاده‌ستن، له پاڵ دانوستانه‌كاندا و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا قسه له‌سه‌ر ناوچه‌جێناكۆكه‌كان و ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه، به‌داخیشه‌وه خورماتوو له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتگوێ خراوه.
ک.س