خولی تۆپی پێی شەهید شاهین کۆتایی هات

بەئامادەبوونی بەشێک لە دانیشتوانی بناری قەندیل، کەسوکاری شەهیدان، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل و نوێنەری گەنجانی وڵاتپارێز، ئەمڕۆ خولێکی تۆپی پێ لەژێرناوی' شەهید شاهین' بەکۆتا هات.


ساڵانە شارەوانی بناری قەندیل خولێکی تۆپی پێ بە بەشداری بەشێک لە تیپەکانی زۆربەی و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان ساز دەکات.

بۆ ئەمساڵیش، بە دەستپێشخەری هەر یەکە لە شارەوانی بناری قەندیل و گەنجانی وڵاتپارێز ۲٨ی مانگی ڕابردوو خولێکی تۆپی پێ بە ناوی شەهید شاهین دیجلە کرایەوە.

خولەکە پێک هاتبوو لە ۲٤ تیپ، ئێوارەی ئەمرۆ یاری کۆتایی لە نێوان هەر دوو تیپی بۆکریسکان و دەڵوەکۆتر بەرێوە چوو کە تێیدا تیپی بۆکریسکان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

لە کۆتاییدا خەڵاتی یەکەم و دووەم لەلایەن ئامادەبووانەوە بەسەر یاریزانان دابەشکرا.

ب.ش