خولێکی تۆپی پێ لە مەخمور کۆتاییهات

لەکامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، خولی تۆپی پێی شەهید حەسەن شرناخ و شەهید عەلی چیچەک، کە ١١ی ئەم مانگە دەستیپێکردبوو، ئەمڕۆ کۆتایهات.


لەکامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، کە ماوەی ٢١٩ ڕۆژە لەژێر گەمارۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، دوومەین خولی تۆپی پێ بەناوی خولی تۆپی پێی شەهید حەسەن شرناخ و شەهید عەلی چیچەک کۆتیهات.

لەخولەکەدا ١٥ تیم بەشدارییان کرد، لەڕۆژی ١١ی ئەم مانگەوە دەستیان بە کێبڕکێ کرد و ئەمڕۆ یاری کۆتایی خولەکە لەنێوان تیپی قەرەچۆخ و تیپی شەهید ئاڤینا باسیا، ئەنجامدرا و تیپی قەرەچۆخ بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

پێش یاریی کۆتایی، جیهان کاپار، ئەندامی کۆردناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار، قسەی کردو وتی: ئامانجی ئەم خولە بەهێزکردنی برایەتی و یەکێتییە لەنێوان گەلی کوردا، چونکە لەئێستادا لەهەر کات زیاتر پێویستمان بە یەکێتی هەیە، دوژمانیش بۆئەوەی ئێمە پارچەبکەن لەهەموو لایەکەوە بە تەکنیک و چەتەکانیان هێرش دەکەنە سەرمان، بۆیە دەبێت ئێمەش بە هەموو توانامانەوە هەوڵی یەکێتی نەتەوەیی بدەین.

مەراسیمەکە بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر تیمی یەکەم و دووەمدا کۆتایی هات.

د.ع