لە ناوەندی ئەنجومنی گەل، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لەژێر ناوی “خولی شەهید بێکەس ئورمیە” خولێکی پەروەردەی ژنۆلۆژی بۆ پیاوان بەڕیوەچوو.
دوێنێ ئەم خولە کۆتایی پێهات و سۆنگول گولەر ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژیی کامپەکە، قسەیکرد و وتی: ئەمە یەکەمجارە وەک کۆمیتەی ژنۆلۆژی خولێک بۆ پیاوان بکەینەوە، ئەمە جێی خۆشحاڵییەکی زۆرە بۆمان، ئامانجی ژنۆلۆژی لەناوبردنی زیهنییەتی دەسەڵاتداریی پێنج هەزار ساڵەی هەنووکەییەکە لەسەر بنەمای ئەخلاق و سیاسەت و یەکسانی کە لەسەر ئەو دوو ڕەگەزە بەڕیوەدەبرێت.
سۆنگول گولەر لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر تێگەیشتن لە یەکتر و تەواوکردنی یەکتر و وتی:”زۆر جار لە تێگەیشتنی یەکتردا زەحمەتی دەبینین یان بە توندی یەکتر ڕەتدەکەینەوە، پێویستە هەردوو ڕەگەز لەیەک تێبگەن و یەکتر بەرز بکەینەوە.
ب.ک