خوهدێدا چوكێ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنونێ ڕایگەیاند، لە قۆناغی ڕزگارکردنی شەنگالدا پەدەکە و داعش لێکتێگەشتنیان هەبوو داعش هەندێک ناوچەی بەبێ شەڕ ڕادەستی پەدەکە کرد و بە هەمان شێوەی پەدەکە شەنگالی ڕادەستی داعش کردبوو.
ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالە، خوهدێدا چوكێ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنونێ، لەو ساڵیادە دا باس لە پەیوەندییەکانی پەدەکە و داعش و رادەستکردنی شەنگال دەکات.
‘داعش باکووری شەنگالی بە بێ شەڕ ڕادەستی پەدەکە کرد’
چوکێ سەرنجی ڕاکێشایە سەر پەیوەندیی پەدەکە و داعش و وتی: پێش ئەوەی هەڵمەتی ڕزگارکردنی ناوەندی شەنگال دەستپێبکات، لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، لە باکووری چیای شەنگال پەدەکە هەڵمەتێکی دەستپێکردبوو، ئێمە ئەوە وەکو هەڵمەتی ڕزگارکردن نابینین، چونکە ئەو هێزەی شەنگالی ڕادەستی چەتەکان کرد، جارێکی دیکە لەگەڵ داعش ڕێککەوت و تەواوی باکووری شەنگالی ڕادەستی داعش کرد، پەدەکە بوو.
‘شهنگال گهریلا و یەپەگە و یەپەژە ڕزگاریانکرد’
خوهدێدا چوكێ ئاماژە بەوە دەکات، کە پێویستە تەنها ١٣ی تشرینی دووەم بە ڕۆژی ڕزگارکردنی شەنگال دانەنرێت لەبەر ئەوەی پێش چەند مانگێک بەرخۆدانێکی بێ وێنە لە شەنگال هەبوو، زۆربەی ناوچەکان بە دەستی گەریلا و یەپەگە و یەبەشە و ئێزدییەکان ڕزگار کرابوون، بەڵام ڕۆژێک کە هەڵمەتی ڕزگارکردنی شەنگال دەستیپێکرد پەدەکە بە هەزاران چەکی قورس و هێزی خۆی لە دەوروبەری شەنگال کۆکردەوە و ڕایانگەیاند، کە شەنگالیان ڕزگار کردووە بۆ ئەوەی وا نیشانی ڕای گشتی بدەن، کە ئەوان شەنگالیان ڕزگار کردووە.
‘پەدەکە و داعش لێکتێگەیشتنیان هەبوو’
لەبەردەوامیی قسەکانیدا چوکێ ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی شەنگالدا پەدەکە هیچ شەهیدی نەدا، بەڵام بە دەیان گەریلا و پێشمەرگەی یەنەکە شەهید بوون، دەشڵێت: پێش ڕزگارکردنی شەنگال قوربانییماندا، مەزارگەی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان شاهیدی ئەو بەرخۆدانە بوون، لەبەر ئەوەی ئەو شەهیدانەی لەوێ شاردرانەوە شەهیدی پێش هەڵمەتی ڕزگارکردنی شەنگالن.
وتیشی: لە کاتی هەڵمەتی ڕزگاریی شەنگالدا پەدەکە و داعش لێک تێگەیشتنیان هەبوو لە ناوچەکانی پەدەکەی لێبوو هیچ شەڕیک دروست نەبوو، زۆرترین شەڕ گەریلا و یەپەگە و یەبەشە کردیان بەتایبەت گەریلا ژمارەیەکی زۆر شەهیدیدا.
‘پەدەکە ویستی خۆی بکاتە خاوەنی ئەو هەڵمەتە’
ئەو وتیشی، پەدەکە ویستی خۆی بکاتە خاوەنی ئەو هەڵمەتە مێژووییە و ئەو هەموو هێزەی خۆی لە شەنگال کۆکردنەوە، ئەگەر چەکەکانی لە دەستیاندا بوو بەکاریان بهێنایە، لە ڕۆژی ٣ی ئابدا شەنگال نەدەکەوتە دەستی چەتەکانی داعش.
‘لە ڕاگەیاندنەکاندا خۆیانکرد بە خاوەنی ڕزگارکردنی شەنگال’
بەڕێوەبەری شارەدێی سنونێ باسی لەوەشکرد: پەدەکە بۆ ئەوەی خۆی بکاتە خاوەنی هەڵمەتەکە دهستی بە پڕوپاگەندەیەکی فراوان کرد و ئەوکات شەهید عەگید جڤیان وەڵامی پەدەکەیدایەوە و بەوانی وت “لە هەرشوێنێک ئاڵای ئێمە هەبێ، ئێمە بەرخۆدانمان کردووە، بەڵام ئێوە ئەمە دەشارنەوە” لە ڕاستیشدا وەها بوو، پەدەکە لە ڕاگەیاندنەوە خۆی دەکاتە خاوەنی ڕزگارکردنی شەنگال.
‘گەلی ئێزدی خۆی خۆی بەڕێوە دەبات’
بەڕێوەبەری شارەدێکە لە کۆتایی دیدارەکەیدا باسی لە پێشکەوتنەکانی شەش ساڵی ڕابردوو کرد وتی: ڕەوشی شەنگال ئاسایشی تیادایە، لەلایەنی خزمهتگوزاریدا کار و خەبات بەڕێوە دەبرێت و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بێ وچان لە کاردایە و خزمەتی گەل دەکات، لە ککاتی فەرمانەکەوە گەلی ئێزدی خۆی بۆخۆی بەڕێوە دەبات و پشتی بە هیچ هێزک نەبەستووە، لەلایەنی ئاسایشدا ئێزدی گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە ئەوان خۆیان نەپارێزن کەس ئەوان ناپارێزێت.
ها.غ