خوێندکارانی پۆلی ١٢ی خوێندنگاکانی شارۆچکەی دەربەندیخان، داوای کردنەوەی دەرگای خویندنگاکان دەکەن.
هەرچەندە بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبوو لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەوە دەرگای خوێندندنگاکان بەڕووی خوێندکارانی پۆلی ١٢-دا بکرایەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەشێکی زۆری خوێندنگاکانی پارێزگای سلێمانی دەوامی تێدا ناکرێت.
لەدژی ڕاگرتنی دەوامی خویندن، ئەمڕۆ، خوێندکارانی پۆلیس ١٢ لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەبەردەم بینای پەروەردەی شارۆچکەکەیان، گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
خوێندکاران لە خەمی خوێندنی ئەمساڵیاندان و ترسیان لە فەوتانی هەیە، مامۆستایان بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە، ئامادە نین بچنەوە هۆڵەکانی خوطندن.
لە بەرامبەردا، هاوار حەمید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنیوز، هیوای خواست، مامۆستایان قوربانیەکی زۆر بەخۆیان بدەن، بۆ ئەوەی خوێندکاران بچنەوە ناو ناوەندەکانی خوێندنەوە، خوێندنی ساڵێکیان نەفەوتێت.
ش.ف