خوێندکاران دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانیان کرد

ناڕەزایی و ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش خوێندکارانی ئامادەیی زانای کوڕان لە شارۆچکەی شارەزوور گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.


دوای تەواوبوونی کاتی خوێندنەکەیان، خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی زانای کوڕان بە ڕێپێوانێک بۆ ناوبازاڕی شارۆچکەکە دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوەو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان ئیدانەکرد.

خوێندکاران دروشمەکانی'' تفەنگی شانتان، قەڵەمی زانستمان، بەرخۆدانی ورەی پۆڵاینمان پێدەبەخشێت، شۆڕشتان سەردەکەوێت'' بەدەنگی بەرز وتەوە.

ب.ش