ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایدەگه‌یەنێت، ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ڕێوه ده‌بات له‌سه‌ر دوژمنداری بنیاتنراوه، چونکە خاك و مرۆڤه‌كان له سووریا و باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كاته ئامانج و لە رێگه‌ی چه‌ته‌كانی داعشیشه‌وه هه‌وڵ ده‌دات، كه ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبدات، دەشڵێن: پیلانى چەتەکانى داعش و تورکیا لە حەسەکە پووچه‌ڵكرایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا لەبارەى هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی غوێرانی حه‌سه‌كه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت: جارێكی تر سه‌لمێنرا كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌سه‌ر داخوازی و هیوای فراوانبوونی و دوژمنداری بونیاتنراوه، كه خاك و مرۆڤه‌كان له سووریا و باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كاته ئامانج، چونکە ده‌وڵه‌تی تورك له ڕێگه‌ی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه هه‌وڵ ده‌دات، كه ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبدات، پرۆژه‌ی دیموكراتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له ڕێگه‌ی داگیركردنی ته‌واوه‌تی یان كردنه ئامانجی مه‌ده‌نییه‌كان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه تێكبدات.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا باسلەوەکراوە، کە سوپای تورک چه‌ته‌كانیان له باره‌گا تایبه‌ته‌كان له سه‌رێكانی و گرێ سپی په‌روه‌رده‌كردووە و ناردوویانن بۆ گه‌ڕه‌كی غوێرانی حه‌سەکە و هێرشیانكرده سه‌ر زیندانی غوێران، كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار به‌ندكراوی داعشی تێدایه.
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئامانج لەو هێرشە، کردنەوەی ڕێڕه‌وێكە بۆ چەتەکان له‌نێوان تلته‌مر و كه‌مپی هۆل، جەختیش دەکەنەوە: ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی دەوڵەتی تورک له دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سه‌روه‌ریی وڵاته، به‌ڵام هێزه‌كانمان به پشتگیری گه‌له‌كه‌مان له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتى ئه‌و پلانه‌یان له‌ناوبرد.
ئ.م