خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوا ٥ منداڵی ڕاده‌ستی سودان كرده‌وه

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوای كوردستان ٥ منداڵی سودانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سوودان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ستی داعش ڕزگاری كردبوون.


خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی و له‌ كۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا ٥ منداڵی سودانی ڕاده‌ستی شاندێكی حكومه‌تی سودان كرده‌وه‌ كه شه‌ڕڤانان‌ له‌ ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاریان كردبوون.

كۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌نووسییەکە له‌ ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی به‌ڕێوه‌چوو، فه‌نه‌ر كعیت، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوا و به‌دره‌دین عه‌لی، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سودان و ده‌سته‌یه‌كی چاودێری ئاماده‌ بوون.

ناوی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ ڕاده‌ستی سوودان كرانه‌وه‌:

عه‌بدولسه‌مه‌د هه‌مه‌ یاسین حه‌سه‌ن

سه‌یفوڵا یاسین هه‌مزه‌ حه‌سه‌ن

مریه‌م محه‌مه‌د بیلال

مریه‌م محه‌مه‌د ئووسامه‌ به‌دری

فاتمه‌ یاسین هه‌مزه‌ حه‌سه‌ن

د.ع