خۆبەخشانی تەندروستیی جەخت لەسەر داواکارییەکەیان دەکەنەوە

خۆبەخشانی تەندروستیی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان دەکەنەوە، کە دامەزراندنیانە بە شێوەی هەمیشەیی.


ئەمڕۆ خۆبەخشانی تەندروستیی لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی ڕانیە گردبوونەوە.

خۆبەخشانی تەندروستیی، جەختیان کردەوە لەسەر داواکارییەکەیان، کە دامەزراندنیانە بەشێوەی هەمیشەیی و ڕایانگەیاند: ئێمە پێنج هەزار کەس ماوەیەکی زۆرە خۆبەخشانە خزمەتی خەڵک و کەرتی تەندروستییمان کردووە، ئیدی دەمانەوێت ببین بە کارمەند هەمیشەیی.

داواشیان لە کاربەدەستان و وەزارەتی تەندروستیی کرد، کە داواکارییەکەیان جێبەجێ بکات، بە پێچەوانەشەوە بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتیی.

جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا بۆ هەمان مەبەست خۆبەشانی تەندروستیی لە شاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و ناڕەزاییان نیشاندا.

ش.ف