خۆبەڕێوەبەریی زانیاریی دەربارەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ سوریا بڵاودەکاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد، بۆ ڕاوەستان لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پشتیوانییکردنی قەسەدە، لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتوون.


لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا، خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک وەحشیگەرییترین تاوانی لەبەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنیی پێکهێنا، هێزەکانی سوریای دیموکرات-یش بە قارەمانیی لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بەرخۆدانیان کرد و زۆر شەهید و برینداریان بۆ پاراستنی سوریا دا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیش بەردەوامە.

ئەوەش هاتووە: بۆ ئەوەی لەبەرامبەر ئەو هێرشە ڕاوەستین، لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتین، کە ئەرکی ئەوە سنووری وڵات و سەروەریی سوریا بپارێزێت، سوپای سوریا بەدرێژایی هێڵی سنووریی نێوان سوریا و تورکیا بڵاوە بکات بۆ پشتیوانیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەی کە سوپای تورک و چەتەکانی چوونەتە ناوی.

ڕاشگەیەندراوە، ئەم ڕێککەوتنە دەرفەتی ڕزگارکردنی تەواوی خاک و ئەو شارانەی سوریا دەڕەخسێنێت، کە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە داگیر کراوە، بۆ نمونە عەفرین و ناوچەکانی دیکە.

 

 

ش.ف