خۆبەڕێوەبەری شنگال داوای لە خەڵکی ئێزدی کرد، پشتگیری لە ‘ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە’ بکەن، کە لە دژی تۆڕی سیخوڕیی پارتی (پەدەکە) و میت دەستیپێکردووە، دەشڵێن، ئۆپراسیۆنی یەبەشە لە دژی ئەو کەسانە دەستی پێکردووە، کە بوونەتە دوژمنی ڕەگ و ڕیشەی خۆیان و هاوکاریی دوژمن دەکەن.
خۆبەڕێوەبەری شنگال ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی یەبەشە و ئاسایشی ئێزدخان لە شنگال دژی سیخوڕەکانی میت و پارتی (پەدەکە) بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جەژنی چلەی زستان پیرۆز دەکەین و هیواخوازین جەژنەکە ببێتە هۆی گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بۆ سەر ماڵ و حاڵى خۆیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئۆپراسیۆنی یەبەشە لە دژی ئەو کەسانە دەستی پێکردووە، کە بوونەتە دوژمنی ڕەگ و ڕیشەی خۆیان و هاوکاریی دوژمن دەکەن.
باسلەوەشکراوە، ئێمە ئەم ئۆپراسیۆنە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین و داوا لە تەواوی کۆمەڵگاکەمان دەکەین، کە بە هەموو توانای خۆیانەوە پشتگیری ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتە بکەن.
ئاماژەبەوەشکراوە، کۆمەڵگای ئێزدی هەرگیز خیانەتی لە ئاینەکەی نەکردووە و هەزاران ساڵە بۆ پاراستنی ئایین، کولتور، زمانی خۆی قوربانیی داوە و ئەو کەسانەی دەستیان بە خوێنی کۆمەڵگا سوور بووە و بوونەتە هۆی شەهیدکردنی پێشەنگەکانی کۆمەڵگە، لە ئێزیدایەتی دەرچوون.
دەشڵێن، نابێت کۆمەڵگا پارێزگاری لەو جۆرە کەسانە بکات، بەڵکو پێویستە لەبارەیانەوە زانیاری بە هێزە ئەمنییەکان بدەن.
داوا لە گەنجان کراوە، کە نەکەونە ناو تەڵە و فێڵبازییەکانی (پەدەکە) و دوژمنانەوە، چونکە ئەوانە دەبنە هاوکاری دوژمن لەلایەن کۆمەڵگاوە لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وتراوە، هیوای سەرکەوتن بۆ هێزە سەربازییەکان دەخوازین و بۆ هێزە ئەمنیەکان، چونکە شنگال لە سایەی ئەواندا ئارامە و لە سایەی هێزە سەربازییەکانمان دا دەتوانین لەسەر خاکەکەمان بمێنینەوە و جەژنەکانمان پیرۆز بکەین.
ئ.م