شەممە, 7 يول 2018 – 13:01 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ئەمڕۆوە تا ٢٥ی ئەم مانگە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان دەستکرا بە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی ئەو لیست و قەوارە سیاسی و هاوپەیمانیەتییانەی، کە پەسەندکراون و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش چەندین مەرجی بۆ خۆتۆمارکردنی کاندیدان داناوە.
بە پێی ماددەی ٢١ لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، چەند مەرجێک دانراوە بۆ خۆ کاندیدکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خۆیان کاندید بکەن، ئەوانیش بریتین لە:
١-هاوڵاتی کوردستانی بێت و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت.
٢-تەمەنی لە ٣٠ ساڵ کەمتر نەبێت و شیاویی و ئەهلیەتی تەواوی هەبێت.
٣-خوێندن و نوسین بزانێت، بڕوانامە گرنگ نییە.
٤-بەو جۆرە تاوانانە حکوم نەدرابێت کە کار بکەنە سەر ڕەوشت و ئادابی گشتی و پاکی.
٥-بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست و دزیی سزا نەدرابێت.
٦-لەو تاوانانە بەشداریی نەکردبێت کە لەلایەن دەسەڵاتی داپلۆسێنەرەوە نەخشەیان بۆ کێشراوە و لە کوردستان جێبەجێ کراون. ‘وەک ڕژێمی بەعس’.
ئەمە لەکاتێکدایە، ٣٨ قەوارەی سیاسیی و ٣ هاوپەیمانییەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خۆیان تۆمارکردووە.
خۆکاندیدیکردن لە کاتیکدا دەستیپێکردووە، بڕیارە له ٣٠ی ئهیلولی ئهمساڵ ههڵبژاردنی پهرلهمانی ههرێمی کوردستان ئهنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش قەوارە و هاوپەیمانیەتییەکان خۆیان تۆمار کردووە.
٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و لیست و قەوارەکان و هاوپەیمانیەتیەکان خۆیان تۆمارکردووە و ئەمڕۆش خۆتۆماکردنی کاندیدەکان دەستیپێکرد.
ک.ک