شەممە, 7 يول 2018 – 17:46 ڕۆژنیوز – پەیامنێران
بڕیارە ئەمڕۆ، لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە و شارۆچکەکانی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ-ی سەر بە سلێمانی و قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە دەستپێشخەریی بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی، چالاکی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا خۆپێشاندانەکانی سلێمانی، کەرکوک و ڕانیە دەستیپێکردووەو بەردەوامە.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکاندا بەیاننامەی ناڕەزایی ‘ بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی’ دەخوێندرێتەوە.
هەروەها بڕیارە پاش کەمێکیتر، لە چەندین شاروشارۆچکەی دیکەی باشوری کوردستان بە هەمان ئامانج خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.
“کەرکوک”
“ڕانیە”
“سلێمانی”
س.ح