نزیکەی سێ کاتژمێرە خۆپیشاندان لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەستیپێکردووە و بەردەوامیی هەیە.
خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکە ئاگریان کردووتەوە و ڕێگای سەرەکیی سلێمانی – کەلاریان داخستووە.
لەسەرەتادا هێزە ئەمنییەکان ویستیان بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن، بەڵام دوای نائومێدبوونیان، لە خۆپیشاندەران دوورکەوتنەوە.
ئامانجی خۆپیشاندانەکە پشتیوانییکردنە لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی، کە دژ بە گەندەڵیی، خراپیی گوزەرانی خەڵک و سیستمی حوکمڕانیی بەڕێوەدەچێت.
ش.ف