شەممە, 20 يون 2020 – 20:29 ڕۆژنیوز – شیلادێ
https://www.youtube.com/watch?v=Fkap3xn7QmM&feature=youtu.be&fbclid=IwAR3OfdqEJLdA2zxu_8NTzW85-4m3jfQMfI1lCRPkcTFyhN4pg1SMkzAz770″>
خۆپیشاندەرانی شیلادزێ لەبەردەم بارەگای پەدەکە لە شیلادزێ گردبوونەوە و دروشمیان دژی هاوکاریی کردنی دەوڵەتی تورک لەلایەن پەدەکە-وە وتەوە، هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر بارەگاکە، بەڵام هێزە چەکدارەکانی پەدەکە ڕێگرییان لێکردن.
دواتر خۆپیشاندەران بەرەو ناو بازاڕی شیلادزێ گەڕانەوە و دروشمی بژی پەکەکە و بژی بەرخۆدان، بمرێ ئەردۆغان و چەندین دروشمی دیکەیان دەوتەوە.
کەمێک پێش ئێستاش خۆپیشاندەران بە مەرجی ئازادکردنی چوار خۆپیشاندەر کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکرابوون، کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ هێنا، بەڵام هێشتا هێزەکانی پەدەکە ناو بازاڕ و بەردەم بارەگاکەی پەدەکە-یان چۆڵ نەکردووە.
د.ع