بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی خێزانێک لە ناوخۆیاندا لەسەر پارچەیەک زەوی هەشت کەس بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێک کە ئامۆزای یەکترین لەسەر پارچەیەک زەوی زیادەڕۆ لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودین ناوخۆیاندا دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواترکێشەکەیان گەورەتر دەبێتەوە و دەبێتە شەڕ و هەشت کەس بریندار دەبن .
سەرچاوەکەی ڕۆژنیوز ئاشکراسیکرد، بریندارەکان ژمارەیان هەشت کەسە و سەرچەمیان بە کەرەستە و شوشە برینداربوون و حەوتیان ئەندامی یەک خیزانن.
بریندارەکان سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن، سەرچاوەکەی پۆلیس وتیشی: بریندارەکان لە ئێستادا لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک چارەسەر وەردەگرن و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە کردووەتەوە .