لە هۆڵی کۆنفرانسی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، خەڵاتەکانی پێنجەمین پێشبڕکێی (وێنە، چیرۆک و هەڵبەست)ی شەهید دەنیز فورات، بە مەراسیمێک دابەشکرا و شاڵاو حەسەن، فۆتۆگرافەری ڕۆژنیوز خەڵاتی دووەمی بەدەستهێنا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دوای ئەوە مامۆستا دەلیل تۆک قسەیکرد و وتی: وێژە گرنگیی گەورەی هەر نەتەوە و پێکەوە ژیانێکە، کە نەتەوەکان لەیەک نزیک دەکاتەوە، بۆیە دەمانەوەێت کۆمەڵگایەکی دیموکراتی دروست بکەین کە لەگەڵ هەموو نەتەوەکاندا لەناو وێژەیەکی دەوڵەمەند-دا بژین.
دوای ئەوە نایف یڵدزتان باوکی شەهید دەنیز فورات قسەیکرد و بەخێرهاتینی میوانەکانی کرد، دوای ئەوەش سینەڤەزیۆنێک لەسەر ژیانی شەهید دەنیز فورات نمایش کرا و لە کۆتاییدا خەڵاتەکان پێشکەشکران.
براوەی خەڵایەکان بەم شێوەیەن:
بەشی زمانی کوردی (کرمانجی) – چیرۆک
یەکەم؛ حەسیب یانلیچ لە ئامەد بۆ بەرهەمی “داخۆ من مردووم”
دووەم؛ مستێ دڵزیز تورکچەیوزلو بۆ بەرهەمی “ئەڤینی پلاتۆنیک”
سێیەم؛ عیرفان یڵدز لە سویسرا بۆ بەرهەمی “شیفرە”
بەشی زمانی کوردی (کرمانجی) – هەڵبەست
یەکەم؛ خەڵات غەریب بۆ بەرهەمی “هەبوونی من”
دووەم؛ دلژین ستێرک بۆ بەرهەمی “پێنووسی من”
سێیەم؛ نەسرین فارقین بۆ بەرهەمی “پەپولە”
بەشی زمانی کوردی (زازاکی) – چیرۆک
شەیدا ئاسمین لە مووش بۆ بەرهەمی “پیڤۆکە”
بەشی زمانی کوردی (زازاکی) – هەڵبەست
عومەر فاروق ئەرسۆز لە باکور بۆ بەرهەمی “جنی کوردان”
بەشی زمانی کوردی (سۆرانی) – هەڵبەست
یەکەم و دووەم ؛ دڵداری خاک لە هەولێر بۆ بەرهەمەکانی “ئیتر بەسە گەلی باشور” و “قەومی هەفتان”
سێیەم؛ قەدەر تایبۆخا بۆ بەرهەمی “ڕۆلێکی من”
بەشی وێنە
یەکەم؛ نورهات حەسەن لە عەفرین
دووەم؛ شاڵاو حەسەن/ فۆتۆگرافەری ڕۆژنیوز و وەڵات کلیم لە مەخمور
سێیەم؛ ئەمین کاراهان لە ئزمیر
بەشی عەرەبی- چیرۆک
سەرهات قامشلۆ بۆ بەرهەمی “دەنیز فورات”
بەشی عەرەبی- هەڵبەست
لالەش عەبدولڕەحمان بۆ بەرهەمی “قلوب معلیب”
بەشی تورکی- هەڵبەست
وەڵات ئازاد ئەمیرخانئۆغڵو لە ئامەد بۆ بەرهەمی ” Bir İhtimalse Yaşamak”
هەروەها دیاری پێشکەشی هەموو ڕێکخراوەکانی کامپی مەخمور و ئەو کەسانەی ڕەنجیان داوە کرا.
دوای مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان، فادیلە تۆک ئەندامی کۆنگرەی عەشتار قسەیکرد و وتی: سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین بەشداری پێشبڕکێیەکە بوون و ئەو کەسانەی لەم پێناوەدا ڕەنجیان داوە و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، باوەڕمان وایە ئەو ڕەنجانەی دراوە لە پێناو داخوازی شەهیدان بووە و هەموو شەهیدانمان بە قەرزداری بەبیر دێنینەوە.

س.ح