ئەندامانی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی – هەپەجە لە دژی هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڕیاری خۆیان بۆ بەرخودان و سەرکەوتن دەردەبڕن و دەشڵێن: بۆ پاراستنی خۆیان و گەڕانەوە بۆ عەفرین بەرخودانێکی ئەفسانەیی دەکەن و دەبنە قەڵغانی زیندوو.
لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا یەک لە هێزە سەرەکیەکانی پاراستنی کۆمەڵگا و هەرێمەکە هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە)ن، كە هەمیشە جەخت لە ئامادەییان دەكەنەوە، دژ بە هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك.
شێخ مەحمود، ئەندامی هەپەجە و خەڵکی عەفرین لە لەبارەی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركەوە دەڵێت: ئێمە دەنگ هەڵدەبڕین و وەڵامی دوژمن دەدەینەوە.،هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە گەل دروستکراوە و ئەرکی پاراستنی گەل جێبەجێ دەکات.
هەروەها وتیشی:بەهەموو جۆرەیەک وەڵامی دوژمنان دەداتەوە، هەربۆیە گەل هەمووی هەپەجەیە، لەبەر ئەوەی ئەوە رێکخستنێکی گەلە، بڕوامان بە هێزی خۆمان هەیە، ئێمە بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە.
زەکیە سیدۆش، ئەندامێكی تری هەپەجە و باسی لەوەكرد، دەوڵەتی تورک ماوەیەکە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانیان و وتی: ئامانج لەو هێرشانە ئەوەیە کە گەل لە ناوچەکە دەربکەن. لەبەر ئەوە هەپەجە کە لەگەل دروستکراوە، بە تایبەتیش لە ژنان بە شێوەیەکی توند بەرامبەر بەو هێرشانە بوەستێتەوە.
دەشڵێت: گەلەکەمان کە لە سەر بنەمای هزری رێبەر ئاپۆ و بە تێگەیشتن لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ رێکخستووە، لە هێرشەکان ناترسێت، هەرگیز هەرێمەکەیان جێناهێڵن و بەردەوام گەلەکەیان دەپارێزن.
س.س