چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێکەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لەدژی شەنگال، لە ٥١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
لە دژی ڕێکەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال و بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، ئەمڕۆ ٥١ ڕۆژە خەڵکی شەنگال بە دروشمی “ئێمە هەموومان ئاسایشین” لە پێش ناوەندنی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال چادریان هەڵداوە و ئیشک دەگرن.
ڕۆژانە خەڵکی شەنگال پۆل پۆل سەردانی چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانی لە چالاکوانان دەکەن، وێڕای بەردەوامی چالاکییەکە و پێداگری خەڵک شەنگال لە سەر داواکارییەکانیان، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی بەغداوە هیچ وەڵامێکی ئێزدییەکان نەدراوەتەوە.
س.ح