هەینی, 19 يون 2020 – 07:27 ڕۆژنیوز – ڕواندز
ئاڵۆزییەکانی زینی ئەستێرۆکان “زینی وەرتێ” بەردەوامە و هیچ یەکێک لە هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان- یەنەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە، لە سنوورەکە نەکشاونەتەوە و ناوچەکە تائێستا لە بەردەم مەترسی و دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دایە.
لەوبارەیەوە پارێزەران و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی لەشارۆچكەی ڕواندزی سەر بەپارێزگای هەولێر بۆ ڕۆژنیوز دووان.
https://youtu.be/cDTrFrotx6A”>
شوان سەید عەلی، پارێزەرو چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی،پێیوایە ئاڵۆزییەكانی زینیئەستێرۆکان “وەرتێ” دەمێكە پیلانی بۆ دانراوە و ئامانجەكەشی ئابڵوقەدانی هێزێكی كوردییە كەمەبەست لێی پەكەكەیە، پێشیوایە توركیا دەیەوێت كیانی كوردیی لەباشوری كوردستان لەناو ببات و حیزبە كوردییەكانیش بەگژیەكدا بدات.
ئەو چالاکوانە، پێیوایە توركیا قوڵایی ستراتیجی هەیە لەهەرێمی كوردستان، لەناو ئەو پڕۆژە ستراتیجیەدا توركیا دەیەوێت كیانی هەرێمی كوردستان یاخود باشوری كوردستان لەناو ببات، هاوکات هێزە كوردییەكانیش هەریەكێك عەمیلی وڵاتێكی هەرێمییە بۆیە هەمووكات بەرژەوەندیی كورد لەمەترسیدایە.
دەربارەی لەشكركێشی سوپای توركیا و بۆردومانەكانی لەناو خاكی هەرێمدا، دەڵێت: عێراق بەرپرسە لەپاراستنی سنوورەكانی، بەڵام لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستانیش مافی هەرێمی پێدراوەو لەدەستوری عێراقدا مافەكانی چەسپێندراون ئەوائەرکی سەرشانی حكومەتی هەرێمیشە بەرگریی لەكیانی خۆی بكات و سنورەكانی بپارێزێت .
زیرەكڕەحمان مامۆستاو چالاكوانی مەدەنیڕەواندز، باس لەوەدەكات هۆشیاری نەتەوەیی لەئاستێكی مەترسیداردایە، چونكە ئێستا وای لێهاتووە بۆ بڕەپارەیەكی كەمبەشێک لە كوردەكان سیخوڕی بۆ میتی تورك دەكەن لەهەولێرو سلێمانی.
زیرەك دەڵێت: زینی وەرتێ گرنگ و هەستیارە چونكە هەڵكەوتەی جوگرافی واڕێككەوتووە كە دەڕوانێتە سەر هەموو باڵەكایەتی و دۆڵی شاورێ و شارەدێی سەركەپكان، هاوكات چیای كارۆخ و قەندیل بەیەك دەبەستێتەوە، ئەو دەڵێت:ڕووداوەكانی زینی وەرتێ بۆداگیرکاریی و دانانی هێزی هەواڵگریی و سیخوڕییە بۆ سەر قەندیل و ئاشكراكردنی جوڵەیە لەناوچەكەدا.
سێڕۆژ پێش جەژنی نەورۆز واتا ۱٨-٣-٢٠٢٠ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە لیوای۷ی پیادەی سۆران(هێزی یەنەکە و پەدەکە) کرد لە زینی ئەستێرۆکان “زینی وەرتێ” جێگیر ببن و تائێستا ئەو هێزە نەکشاونەتەوە.
ک.س