لەپاش سێ ڕۆژ لە دابەشکردنى بەنزینى ٨٠٠ دینارى، ئەمڕۆ دابەشکردنى ئەو بەنزینە بەهۆکارێکى نادیار ڕاگیرا.
لە بەیانى ئەمڕۆوە دابەشکردنى بەنزینى ٨٠٠ دینارى، کە ماوەى سێ ڕۆژە بەبڕیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان دابەشدەکرێت لەسەرجەم بەنزینخانەکانى سنوورى شارى هەولێر ڕاگیراوە.
تا ئەم ساتەش لایەن پەیوەندیدارەکانى شارى هەولێر لەبارەى ڕاگرتن و هۆکارى ئەو هەنگاوەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکى فەرمیاین بڵاونەکردووەتەوە.
لە ڕۆژى ١٥ ى ئەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرانی شاری هەولێر، دژ بە گرانیی نرخی بەنزین خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و تێیدا بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکیی هەولێر – کۆیە داخرا.
ئ.م