KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 22, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

“داخستنی دەروازەكان بەڕووی ڕۆژئاوادا ئەڵقەیەكی تری پلانگێڕییە بەرامبەر کورد”

  ڕۆژنیوز - هەرێم قادر
13/01/2022 - 8:01:56 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

مامۆستایانی هەڵەبجە دەڵێن، داخستنی دەروازەكانی سماڵکا و وەلید، ئەڵقەیەكی دیكەیە لەو پلانگێڕییەی دوژمنان و داگیركەرانە بەرامبەر ڕۆژئاوایی كوردستان ئەنجامیدەن و جەختدەكەنەوە، كورد لەهەر كوێ‌ بێت پێویستە پشتگیری یەكتری بكات نەك بەرنامەو ئەجێندای وڵاتانی داگیركەر جێبەجێبكات بۆ لێدان لە بەشێكی تر.

لە ڕۆژی ١٦ی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە، بە بڕیاری پەدەكە هەریەك لە دەروازەی سێمێلكا و وەلید بەڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا داخراوە و ڕێگە بە هیچ هاتووچۆ و جموجوڵێكی بازرگانی لەو دەروازانەدا نادرێت، لەوبارەوە، مامۆستایانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە ئیدارنەی داخستنەكە دەكەن بە كارێكی دوژمنكارانەی دەكانن.

مامۆستا محەمەد حەمەڕەزا بە ڕۆژنیوزی وت: داخستنی دەروازەی سمێلكا، ئەڵقەیەكی دیكەیە لەو پلانگێڕییەی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان، بەرامبەر گەلی كوردو بەتایبەت ڕۆژئاوایی كوردستان ئەنجامیدەدات، ئەویش بەهۆی ئەوەیە ڕۆژئاوای كوردستان نمونەیەكی جوانە نەك هەر بەتەنها لەسەر ئاستی كورد، بەڵكو لەسەر ئاستی ناوچەكەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە پلانگێڕییەكی زۆر فراوانتر لەوە لەسەر دەروازەی سمێڵكا ئەزمونەكەی هەیە.

محەمەد حەمە ڕەزا

“بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد لێرەو لەوێ‌ بەجۆرەها خەبات و تێكۆشان بەردەوام بووە، بەڵام ئەوەی گەورەترین خەنجەربووە لەپشت ئەو بزوتنانەوە دراوە، ناتابەیایی و ناكۆی ناخۆی بووە، ئەوەش بەفیتی دوژمنان گەلەكەمانبووە، ئێستاش بەهەمان شێوە  بەردەوامە” مامۆستا محەمەد حەمەڕەزا وای وت.

ئەو مامۆستایە چارەسەریی ئەو كێشانەی كوردی بەئەركی یەكێتیە نەتەوەییە زانی سەرۆك ئۆجالان دەیان ساڵە بانگەشەی بۆ دەكات وتی: ئێمە پێویستمان بەكۆتای هێنان بەو خاڵە لاوازانەییە، كە دوژمنان لەپشتەوە خەنجەرمان لێدەن، ئەوەش تەنها دروستبوونی یەكێتیەكی نەتەوەییە كوردییە لەسەر ئاستی هەموو پارچەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی كۆتای بەو خاڵە لاوازە نەخشەو پلانە گڵاوانە بێنین دوژمنان لەڕێگەی ئەو خاڵە لاوازانەوە زەفەرمان پێبەرن.

دەڵێت: شەرم و شورەییە لەسەدەی ٢١ بیت، نەتەوەیەك لەبری پشتیوانی و هاوكاریی ڕۆڵەكانی لەپارچەیەكی دیكەبێت، گەلەكۆمەكێیان لێبكات نەخشەو پلانەكانی دوژمنان لەسەریان جێبەجێبكات.

ده‌روازه‌ی سێمێلکا له‌ساڵی ٢٠١٣ه‌وه‌ له‌نێوان باشورو رۆژئاوای کوردستان کراوه‌ته‌وه‌، هەرچەندە پێشتر هاتوچۆی هاوڵاتیان لەو دەروازەیەوە سنورداركرابوو، بەڵام زیاتر لە دوو هەفتەیە، بە بڕیاری پەدەكە دەروازەكە داخراوە و بە تەواوی هاتوچۆی هاوڵاتیان و جموجوڵی بازرگانی تێدا وەستاوە.

هەر لەسەر ئەو پرسە، كاوە حەسەن، كە مامۆستایەكی هەڵەبجەیە دەڵێت: داخستنی دەروازەی سنوری سمێلكا لەنێوان ڕۆژئاواو باشوری كوردستان جێگەی داخە، جاران حكومەتی بەعس حەساری دەخستە سەرمان دەمانوت دوژمنی كوردە ئازارەكەی كەمتربوو، بەڵام ئەمجارە بەشێكی كورد دژی بەشێكی دیكە حەسار دروستدەكات ئەمە ئازارەكەی قورسترە.

کاوە حەسەن

ئەو مامۆستایە بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە سیاسەتە نامرۆڤانەی كرد و وتی: پشتگیری لەخەڵكی ڕۆژئاوا دەكەین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خۆیان، وتیشی، داخستنی سنورەكان بەهەموو جۆرێك پێشێلكردنی تەواوی مافی مرۆڤە، بەتایبەت مافی منداڵ  خەڵكی سڤیلە.

بەپێویستیشی زانی، گەل هەڵوێستی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو دەروازانە بكرێتەوە، دەبێت كوردی لەهەر كوێ‌ بێت پشتگیری یەكتربكات نەك بەرنامەو ئەجێندای وڵاتانی داگیركەر جێبەجێبكات، بۆیە داخستنی دەروازەی سمێلكاو وەلید خزمەت بەئەجێنداو بەرنامەی وڵاتی داگیركەر دەكات كەدەوڵەتی توركە.

س.س

دواتر

“ساکینە و هاوڕێکانى پێشەنگیی شۆڕشێکی ئەخلاقییان دەکرد”

پێشتر

باران تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتیوانی پەکەکە لە قەڵادزی بەردەوامە

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتیوانی پەکەکە لە قەڵادزی بەردەوامە

22 ئایار 2022
زیاتر لە ١٠٠ هاوەن ئاراستەی ١١ گوندی تل تەمر کرا

زیاتر لە ١٠٠ هاوەن ئاراستەی ١١ گوندی تل تەمر کرا

22 ئایار 2022

تەڤگەری ئازادی: بێ دەنگی حکومەتی هەرێم و عێراق شەرمەزاریەکی گەورەیە

سبەینێ تەرمی زەكی چەلەبی بەرەو باکووری کوردستان بەڕێدەکرێت

هەپەگە: ١٥ داگیرکەری تورک سزادران و گورز لە دوو درۆن درا

محەمەد عەبدوڵا: تێکۆشانى گەلەکەمان بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پیلانى داگیرکەراندا

پێشتر
باران تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ڕاگرت

باران تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ڕاگرت

زۆرترین خوێندراو

گەریلاکان پەیامی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکدا دووپات دەکەنەوە

گەریلاکان پەیامی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکدا دووپات دەکەنەوە

22 ئایار 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پەیامی سەرکەوتن بەسەر سوپای تورکی داگیرکەردا دووپات دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن، سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورک بەهەموو جۆرە...

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سوپای تورک لە نەینەوا کرا

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سوپای تورک لە نەینەوا کرا

21 ئایار 2022

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی زێلکان کە لەلایەن سوپای تورکەوە لە ناو خاکی عێراق بەڕێوەدەچێت کرا. سەرچاوەیەکی هەرێمی بە ڕۆژنیوزیی...

دوایین زانیاریی لەسەر بۆردوومانی بنکەی زیلکانی دەوڵەتی تورک

دوایین زانیاریی لەسەر بۆردوومانی بنکەی زیلکانی دەوڵەتی تورک

22 ئایار 2022

لە بۆردوومانی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازیی زیلکانی دەوڵەتی تورک، دوو سەربازی تورک و ئەندازیارێکی عێراقیی کوژران. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی...

کەجەکە: هەتا ڕێبەرایەتیمان زیندانی بێت، هەر گفتوگۆیەک بەناوی چارەسەریەوە بەتاڵ و پووچە

کەجەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر تیرۆرکردنی محەمەد زەکی چەلەبی ڕاگەیاند

21 ئایار 2022

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە بارەی تیرۆرکردنی مەحەمەد زەکی چەلەبی ڕایگەیاند، بە ئەنقەست هەوڵی ئەوە دەدەن شاری سلێمانی بکەنە ناوەندی...

هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون

هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون

21 ئایار 2022

هەپەگە ناسنامەى هەشت شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە مانگى نیسانى ئەمساڵ لە چیا ڕەشى ناوچەى زاپ شەهیدبوون. ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی...

ئەدهەم بارزانی: بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک ڕسوا دەکەین

ئەدهەم بارزانی: بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک ڕسوا دەکەین

21 ئایار 2022

ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی دیاری دەڤەری بارزان، لە دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕایگەیاند، ئەم کردەوە "ڕسوا دەکەین". ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke