دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەدات

دادگای تێهەڵچوونەوە، بڕیاریدا بڕیارەكانی كۆمسیۆن بە زۆرینە ده‌ربچێت، و چیتر نابێت كار بە بڕیاری دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمسیاران بكرێت.


ئەمڕۆ، دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیارانی هەڵوەشاندەوە، بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن،كە بەپێی ئەو بڕیارە دەبووایە دوولەسەرسێی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسه‌ندكردنی ئەنجامەكان بدەن، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە ئێستا بە 50+1 ئەنجامەكان پەسه‌ند دەكرێت،بریاردەری ئەنجومەنی كۆمسیارانیش دەڵێت بەپێی یاساكەش ناتواندرێت تانە لە بڕیارەكە بدرێت.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنیوزی وت :بەپێی یاسای كۆمسیۆن هەر بڕیارێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران، دەبوایە بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمسیاران پەسەند بكرێت، بەڵام بە بڕیاری دادگا ئەنجامەكان بە 50+1- ی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەبێت، نەك دوو لەسەر ‌سێ".

ئیسماعیل، وتیشی: "بەگوێرەی بڕیارێكی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، سەر بە سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە زۆرینەی ڕەها دەبێت، نەك دوو لەسەر سێی كۆمسیاران، واتە لە نۆ ئەندامی كۆمسیاران 5 - یان واژۆی بكەن ئەنجامەكان پەسند دەكرێت، بەڵام ئێمە پیشەییانە كاردەكەین ‌و ئومێد دەكەین ئەنجامەكە بە واژووی هەر 9 ئەندامەكە پەسند بكرێت".

ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێكهاتوون لە:

سێ ئەندامی پارتی

دوو ئەندامی یەكێتی

 دوو ئەندامی گۆڕان

یه‌ک ئەندامی كۆمەڵ

یه‌ک ئه‌ندامی یه‌‌کگرتوو

د.ع