داعش بۆردوومانی گوڵاڵەى كرد

داعش بە هاوەن بۆردوومانى شارەدێى گوڵاڵەى کردووە و هاوەنەکان ئاڕاستەى پۆلیسى گوڵاڵە کراوە.


کاتژمێر ٩:٠٠ى ئەمشەو داعش بە ژمارەیەك گولە هاوەن بۆردومانی شارەدێی گوڵاڵە سەر بە شارۆچكەی خانەقین-ى سەر بە پارێزگاى دیالەى كرد.

سەرچاوەیەك لە هێزەکانى حەشدی شەعبی لە شارەدێى گوڵاڵە، بە ڕۆژنیوزی وت: تیرۆرستانی داعش بە حەوت گولە هاوەن بۆردوومانی جەلەولا-ى كرد بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.

وتیشی: سەرجەم گولە هاوەنەكان كۆتووەتە نزیك ڕووباری سیروان و نزیك بنكەی پۆلیسی گوڵاڵە، لە گەڕەكی وەحدە و پاش بۆردومانەكان هێزە ئەمنییەكان وەڵامى بۆردوومانەکەیان داوەتەوە.

د.ع