هەینی, 21 سبت 2018 – 14:18 ڕۆژنیوز -ـ قه‌ره‌ته‌په
ئه‌مڕۆ، دانیشتوانی گوندێ ‘عه‌وامر’ لە سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی خانه‌قین-ی پارێزگای دیالە، كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكەی ٢٠ ماڵە، ئاواره‌ی شاره‌دێکە بوون.
محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بە ڕۆژنیوزی وت: شه‌وی ڕابردوو له گوندی عه‌وامر له باشوری شاره‌دێی قەرەتەپە، چه‌ته‌كانی داعش خانووی دوو هاوڵاتیان ته‌قانده‌وه، بۆیه دانیشتوانی گونده‌كه، كه ژماره‌یان ٢٠ ماڵ ده‌بێت به ته‌واوی گونده‌كه‌یان به‌جێهێشت.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووی هاوڵاتیان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له دانیشتوانی گونده‌كه، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانانی ئه‌و خاڵه سه‌ربازییه‌ی، كه دانیشتوانی گونده‌كه داوایان له لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌ره‌ته‌په كردبووە دایبنێت، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە جموجوڵی چه‌ته‌كانی داعش.
دانیشتوی گوندەکە، سه‌رقاڵی كشتوكاڵ و ئاژەڵداریین و عه‌ره‌بی جبورن، گونده‌كه‌یان نزیكه له موڵگه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش له سنووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین.
جێگای ئاماژەیە، له بە دووری ٥٠٠ مەتر لە گوندی عه‌وامر، فه‌وجێكی سوپای عێراق هه‌یه، به‌ڵام بەپێی فراوانی شوێنەکە باس لەوە دەکرێت، کە ئەو هێزەی سوپای عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
س.ح