داعش گەڕایەوە و عەمبارێکی گەنمی تاڵان کرد

دوای ئەوەی سوپای تورک شاری گرێسپی داگیرکرد، چەتەکانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە و لە ناوچەی سلووک عەمبارێکی گەنمیان تاڵان کردووە.


سەرچاوەیەک لەناو شاری گرێسپی‌یەوە بە ئاژانسی هاواری ڕاگەیاندووە، سەرچەتەیەک بەناوی ئیسماعیل ئیدۆ کە پێشتر بەرپرسی تەقەمەنی داعش بووە، دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لەگەڵ ١٥٠ چەتەی داعش گەڕاوەتەوە ناو شارەکە.

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەیە بە گەڕانەوەی چەند چەتەیەکی دیکەی ناسراوی داعشی کردووە بۆناو شارەکە، کە پێشتر و لە کاتی داعشدا بەرپرسیارێتییان هەبووە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، عەمباری گەنمی ناوچەی سلووکی کانتۆنی گرێسپی تاڵانکراوە.

س.ح