بەردەقارەمان
ئەمڕۆ لە پارکی شەهید مەندە لە شارەدێی بەردەقارەمان’ی سەربە پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی گروپی فشار دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و دانەمەزراندانیان لە کارگەکانی سنوورەکە گردبوونەوەیەک ڕێکخرا.
گردبوونەوەکە بە بەشداری گەنجان و زۆرینەی توێژەکانی بەردەقارەمان ئەنجامدرا، داوای دامەزراندنیان لە کارگەکانی ئەو سنوورەدا کرد، چونکە لە ناوچەی بەردەقارەمان نزیکەی ٢٠٠ کارگە هەیە.
هاوڵاتیان دەڵێن، تەپوتۆز و دوکەڵەکەی بۆ سەر ناوچەکەیە، بەڵام گەنجانی دەڤەرەکە دانامەزرێنن لە کارگەکاندا، ئەگەر داشبمەرزێن تەنها وەک کرێکار دەبێت، لە کاتێکدا خەڵکانی دەرەوەی ناوچەکە دەهێندرێت و دەکرێت بە بەڕێوەبەر و بەرپرس، ئەوانیش وەک کرێکار دەمێننەوە و پلە و مافیان گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
هەروەها داوایان کرد، کە چیتر ناوچەکەیان پشتگوێنەخرێت و خزمەتگوزاریی بۆ بکرێت.
س.ح