داهێنانەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ تێستی کۆرۆنا بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرت

داهێنانەکەی کۆمیتەی تەندروستی ڕۆژئاوای کوردستان و پەیمانگای pisی سویدی، بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵاتی نێودەوڵەتی داهێنانی پێبەخشرا، بڕیار وایە دوو ڕۆژی دیکە لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکار بهێندرێت.


کۆمیتەی تەندروستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهاوکاری پەیمانگای pisی سویدی بۆ تێستکردن و دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەشی مرۆڤدا، ئامێرێکیان داهێنا، کە لە ٣٠ چرکەدا دەستنیشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە لەشدا.

سیروان ئەحمەدی، نوێنەری پەیمانگای pisی سویدی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ئاشکرایکرد، کە دۆزینەوەی ئەو ئامێرە، بە هاوکاریی دەستەی تەندروستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خەڵاتی داهێنان و بڕوانامەی "سۆ"ی جیهانی وەرگرت.

ئەحمەدی، ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانن لەگەڵ کۆمیتەی تەندروستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەماوەیەکی کەمدا ئامێرەکە بۆ تێستکردنی هاوڵاتیان ئامادەبکەن.

ناوبرا و تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەزمونیان لە شاری ووهانی چینەوە وەرگرتووە بۆ دروستکردنی ئامێرەکەیان، ئەو ئامێرەی دروستیان کردووە باشترین ئامێرە لە ئاستی جیهاندا.

سیروان ئەحمەدی، ئاشکرای کرد، ئامێرەکە لە نەخۆشخانەی و ناوەندی تەندروستی حکومی ئەکادیمای سویدی نمایشکراوە و بڕوانامەی فەرمی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.

د.ع