KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 7, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

داوا دەکرێت بە یەکگرتن وەڵامی پیلانەکانی دەوڵەتی تورک بدرێتەوە

  رۆژنیوز- سۆران
23/11/2020 - 7:16:48 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

چالاكانی سۆران و ڕەواندز، جەخت دەکەنەوە، کە ئامانجی دەوڵەتی تورک سڕینەوە و لەناوبردنی گەلی کوردە، داواش دەکەن بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە، کوردان یەک بگرن.

پیلان و پەلاماردانە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان بە هاوکاریی پەدەکە درێژەی هەیە، هاوڵاتیان و توێژە جیاوازەکانیش، نیگەرانن لەو دۆخە و لەو بارەیەوە چالاكانی مەدەنی شارۆچکەکانی سۆران و ڕەواندز بۆ ڕۆژنیوز دووان.

عامر برادۆستی، چالاكوان، نیگەرانە لەوەی، کە هەموو لایەنەکان بە گرنگییەوە باسی یەکگرتوویی دەکەن، بەڵام تەنیا قسەیە و نابێت بە کردار، “كەسیان ئامادەنین بەرژوەندیی حزبی، بنەماڵەیی و شەخس، بکەنە قوربانیی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان”.

عامر روستايى
عامر روستايى

بە بۆچوونی ئەو چالاكوانە، هەڵەیە كورد دان بەیەكتریدا نەنێت و لەو ڕوەوە دەڵێت:”خۆخۆریی كورد لەناودەبات و دووژمنانی گەلی كورد بەهێز دەكات، توركیا، ئێران، عێراق و سوریا بەیەك چاو سەیری كوردستان دەكەن، هەموویان دەیانەوێت كورد و كوردستان لەناوببەن بەڵام توركیا سەرمەشقیانە”.

ئەو چالاكوانە، بە پێویستی دەزانێت، کە كورد كۆدەنگ و یەك هەڵوێست بێت و خەمی كوردستانی گەورەی لەبەربێت نەك هەركەسێك خەمی پارچەكەی خۆی بێت و ئاگای لەپارچەكانی دیکەی كوردستان نەمێنێت.

نەجات ئەسعەد، چالاکوانێکی دیکەی کۆمەڵگای مەدەنییە، باس لە سیاسەتی دووژمنكارانە و داگیركەرانەی دەوڵەتی تورک دەکات، “توركیا دەیان هاوڵاتی لە باشوری كوردستان كردووەتە ئامانج و دەیان كیلۆمەتر خاكی باشوری كوردستانی بەزاندووە، ئەمەش مانای وایە توركیا دژی هەموو گەلی كوردە نەك تەنیا كوردانی باكور”.

نەجات ئەشەد
نەجات ئەسعەد

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە ئەگەرچی فشارەكان كاریگەرییان لەسەر سیاسەتی توركیا نەبووە بەرامبەر بەكورد، بەڵام پێیوایە توركیا تووشی شكستێكی گەورە دەبێت و چیتر ئەوەی بۆناچێتەسەر كەبەرامبەر كورد و گەلانی دیکەی دەوروبەری دەیكات.

ئەو چالاکوانە، بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی بە تاكە چارەسەر دەزانێت بۆ یەك هەڵوێستی كورد، دەشڵێت هەندێ لایەنی كوردیی لەژێر كاریگەریی وڵاتانی دەرەكی نایەنە ژێر باری بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی.

شێخە جەرجیس، چالاکوان، دەڵێت:”ئەوەی توركیا دەیكات سیاسەتی لەناوبردن و سڕینەوەی گەلی كوردە، لەباكور یا لەباشور بێت توركیا پیلانی هەیە بۆ لەناوبردنی كورد و كورستان”.

شێخە جەرجیس
شێخە جەرجیس

دەشڵێت: دەبێت كورد بیربكاتەوە و بڕیاربدات ئاخۆ چۆن بەیەكگرتوویی ڕێگە لەتەشەنە سەندنی سیاسەتی توركیا بگرین بەرامبەر بەكورد، چونكە دواجار توركیا بڕیاریداوە كەدژی گەلی كوردبێت، دەبێت ئێمەش لەناوخۆدا بەسیاسەتی یەكگرتوویی لەبەرامبەریدا بوەستینەوە و بەرژەوەندیە حیزبی و شەخسی و بنەماڵەییەكان وەلا بنێین.

لەدژی هەوڵی داگیرکەران بۆ بەگژیەکدادانی هێزە کوردییەکان، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەوڵی لەیەک نزیککردنەوەی لایەنەکان و پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی کوردانە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە بە هاوبەشیی لەگەڵ یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان و بە بەشداریی ٣٠٠ کەس لە نوێنەری لایەنەکان، ڕۆشنبیر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، پەرلەمانتار و چالاکوان، ڤیدیۆ کۆنفرانسێکی بەڕێوەبرد.

ک.س

 

 

دواتر

ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

پێشتر

بارانی پەڵە باری و جوتیارانی شارەزوور دەستیان بە جووت کرد

بابەتی پەیوەندیدار

سزادراوان

پارێزەری سزادراوانی بادینان: تەمەنا دەکەم وێنەیەک لەگەڵ گەریلادا بگرم

7 ئازار 2021
عەفرین، سەربازێک و چوار چەتە کوژران

عەفرین، سەربازێک و چوار چەتە کوژران

7 ئازار 2021

دەستەی بەڕێوبەری شەنگال ٨ی مارسی پیرۆزکرد

پاپای ڤاتیکان لە موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش دەکات

مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاند

لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٤کەسیش بریینداربوون

پێشتر
وەرزی جووتکردن لە دەشتی شارەزوور

بارانی پەڵە باری و جوتیارانی شارەزوور دەستیان بە جووت کرد

زۆرترین خوێندراو

فەرماندەیەکی باڵای سوپای تورکیا لەنێو کوژراوانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی بنگۆڵدایە

فەرماندەیەکی باڵای سوپای تورکیا لەنێو کوژراوانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی بنگۆڵدایە

5 ئازار 2021

دوایین کوژراوی ناو ئەو فڕۆکە سەربازییەی تورکیا کە رۆژی پێنچشەممە لە بنگۆڵ تێکشكا، فەرماندەی فەیلەقی ٨ی سوپای دەوڵەتی تورکە بەناوی...

نرخی ئەمڕۆی دۆلار بەرامبەر دینار

نرخی ئەمڕۆی دۆلار بەرامبەر دینار

6 ئازار 2021

ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقییە. س.ح

ئاهەنگەکە

ژنان ڕۆژی ژنان بە ئاهەنگ پیرۆز دەکەن

6 ئازار 2021

ڕۆژنیوز - بەردەقارەمان ژنانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ٨ مارس بە ئاهەنگ پیرۆزدەکەن. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درووشمی "کات کاتی ژنی...

ئاهەنگەکە

 ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٨ی مارس لە بەردەقارەمان کۆتاییهات

6 ئازار 2021

ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٨ی مارس کە ئەمڕۆ لە بەردەقارەمان بەڕێوەچوو کۆتاییهات. ئەمڕۆ بەدروشمی (کات کاتی ژنی ئازاد و پاراستنی کۆمەڵگایە، بەیەکڕیزیی...

rojnews

سوپای تورک بارەگایەکی ڕوسیای لە شەهبا تۆپبارانکرد

6 ئازار 2021

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بارەگایەکی سوپای ڕوسیایان لە کانتۆنی شەهبا تۆپباران کرد. شەوی ڕابردوو، بارەگایەکی سوپای ڕوسیا لە گوندی...

لە هەرێمی تیغرای ئەسیوپیا چی دەگوزەرێت؟

لە هەرێمی تیغرای ئەسیوپیا چی دەگوزەرێت؟

6 ئازار 2021

ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، سوپای ئەریتریا بە کۆمەڵکوژی سەدان کەس لە هەرێمی تیغرای ئەسیوپیا تاوانبار دەکات، چین و ڕوسیاش ڕاپۆرتێکی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke